دەستپاكی: نۆ ملیار دینار و حەوت قاڵب زێڕ دەستیبەسەرداگیراوە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  67 جار خوێنراوەتەوە

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی توانی بڕە پارەیەکی زۆر و چەند قاڵبێکی زێڕ و بڕێکی زۆر لە زێڕ لە ماڵی یەکێک لە بەرپرسە تێوەگلاوەکان بە تاوانەکانی گەندەڵی و بەدەستهێنانی داهاتی نابەجێ دەست بەسەردا بگرێت.

دەستەی دەستپاکی لە ڕوونکردنەوەیەکی وردەکاریی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا کە بەپێی فەرمانێکی دادوەری ئەنجام درا، ڕایگەیاند کە تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەی بەغداد، پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیەکی ورد و چڕ، توانیان بڕە پارەیەکی زۆر و زێڕ لە چەند ماڵێکدا بدۆزنەوە کە دەگەڕێنەوە بۆ تۆمەتبار (خالید غەزای عەتیە)، بریكاری وەزارەتی کارەبا بۆ کاروباری گواستنەوە و دابەشکردن، کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکردبوو.

ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو پارە دەستبەسەرداگراوە بریتی بووە لە یەک ملیار و سەد و حەفتا و پێنج ملیۆن دیناری عێراقی، و  پێنج ملیۆن و هەشت سەد و سی و نۆ هەزار دۆلاری ئەمەریکی، بێجگە لە حەوت قاڵب و چەند پارچە زێڕێک.

ئەوەشی خستەڕوو سەرجەم کەلوپەلە دەستبەسەرداگیراوەکان ڕادەستی دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند کراون بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویستی یاساییان بەرامبەر بگرنەبەر.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە