چارەسەرەکانی فراوان بوونی کونیلەکانی پێست كامانەن؟

2025-04-17  124 جار خوێنراوەتەوە

گەورەبوونی کونیلەکان بەهۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی چەوری، کەمبوونەوەی توندی پێست یان گیرانی تاڵەکانی موو ڕوودەدەن.

د. سامی وەلی پسپۆری پێست و جوانکاری لە نووسینێكدا لەبارەی چارەسەرەکانی فراوان بوونی کونیلەکانی پێست نوسینێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت:

چارەسەرەکانی فراوان بوونی کونیلەکانی پێست ئەمانەن:-

گەورەبوونی کونیلەکان بەهۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی چەوری، کەمبوونەوەی توندی پێست یان گیرانی تاڵەکانی موو ڕوودەدەن.

بە گشتی بێ مەترسین، بەڵام پێست ناڕێکتر دەردەخات.

چارەسەرەکان:

تەقشیری کیمیایی: چینی سەرەوەی پێست لادەبات و قەبارەی کونیلەکان کەم دەکاتەوە.

مایکرۆنێدلینگ: بەرهەمهێنانی کۆلاجین زیاد دەکات پێست و کونیلەکانی توند دەکاتەوە.

 چارەسەری لەیزەر: خانەی پێستی نوێ درووست دەکات و بەرهەم هێنانی کۆلاجین زیاد دەکات و بەمەش کونیلەکان کەمتر دەردەکەون.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە