برینی گەدە و دوانزە گرێ چییە و چۆن درووست دەبێت؟

2025-04-12  169 جار خوێنراوەتەوە

برینی گەدە و دوانزە گرێ نەخۆشییەکی درێژخایەنە، دووچاری پەردەی ناوەوەی (mucosa) گەدە و بەشی یەکەمی ریخۆڵەی دوانزە گرێ دەبێت، دەشڵێت، نەخۆشییەکە بریتییە لە برینداربوونی بەشێکی پەردەی ناوەوەی گەدە و دوانزەگرێ و هەندێک لە پەردەکانی تری دیواری گەدە و دوانزەگرێ.

د. سەرکەوت ڕەئوف پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەر و هەناوبینی لە نووسینێكدا ئاماژە بە برینی گەدە و دوانزە گرێ و چۆنییەتی درووستبوونی دەكات.

برینی گەدە و دوانزە گرێ نەخۆشییەکی درێژخایەنە، دووچاری پەردەی ناوەوەی (mucosa) گەدە و بەشی یەکەمی ڕیخۆڵەی دوانزە گرێ دەبێت.

نەخۆشییەکە بریتییە لە برینداربوونی بەشێکی پەردەی ناوەوەی گەدە و دوانزەگرێ و هەندێک لە پەردەکانی تری دیواری گەدە و دوانزەگرێ.

هۆکاری دوروستبوونی ئەم نەخۆشییە تێکچوونی هاوسەنگی نێوان ترشی گەدە و تایبەتمەندی پاراستنی پەردەی گەدە و دوانزەگرێ درووست دەبێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە