وردەکاری کۆبوونەوەی محەمەد سودانی و ئەحمەد شەرع

2025-04-17  222 جار خوێنراوەتەوە

سودانی بەسەردانێكی رانەگەیەندراو چووتە قەتەرو لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا كۆبووەتەوەو كۆبونەوەكە سێ‌ قۆڵی بووە بە بەشداری ئەمیری قەتەر بووە.

سەرچاوەیەکی بەرپرسی نزیک لە حکومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانێکی خێرای بۆ دەوڵەتی قەتەر کردووەو لەگەڵ ئەمیری دەوڵەتی قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا کۆبووەوە.

ئەم کۆبوونەوە سێ قۆڵییە لە ئەنجامی پەرەسەندنی خێرای روداوەکانی ناوچەکە و بەتایبەتی ئەوەی لە سوریا رودەدات، هاتووەتە ئاراوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە، عێراق لە نزیکەوە چاودێری ئەو پێشهاتانە دەکات کە لە سوریا رودەدەن، هەروەها بوونی سەربازیی قەوارەی زایۆنی لەسەر خاکەکەی.

سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵوێستی جێگیری عێراقی دووپاتکردەوە و داوای پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیر و پاراستنی پێکهاتەکان و هەمەجۆریی کۆمەڵایەتی و ئایینی و نەتەوەیی لە سوریا و پاراستنی پیرۆزییەکان و ماڵەكانی خودا و شوێنەکانی پەرستنی کرد.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە گرنگی هەنگاوی کردەیی و جددی حکومەتی نوێی سوریا كردووە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە