له یه‌ك مانگدا ئەمریکا زیاتر له 900 جار یه‌مه‌نی بۆردومان کردووە
2025-04-18
212 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مینداری بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نساڕوڵا له یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند، له ناوه‌ڕاستی مانگی (ئازار/3)ه‌وه تا ئه‌مڕۆ 78 هێرشی موشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له دژی ئیسرائیل و كه‌شتییه‌كی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مریكا له ده‌ریای سور ئه‌نجامدراوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا 900 جار یه‌مه‌ن كراوه‌ته ئامانج.
عه‌بدولمه‌لیك حوسی ئه‌مینداری بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نساڕوڵا له یه‌مه‌ن له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه، "ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییانه‌ی كه هێزه‌كانی له دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ده‌ریای سور و ده‌وروبه‌ری كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ترومان ئه‌نجامیان داوه، ئه‌نجامی تایبه‌تی به‌ده‌ستهێناوه و جموجۆڵه‌كانی ئه‌مریكای له ناوچه‌كه‌دا په‌كخستوه".
ڕونیشیكرده‌وه، كاره‌كانی كه‌شتیی فڕۆكه هه‌ڵگری ترومان بوه‌ته "به پله‌ی یه‌كه‌م به‌رگریكارانه"، جه‌ختیشیكرده‌وه، "كه‌شتییه‌كه به‌زه‌حمه‌ت توانیویه‌تی به‌رگری له خۆی بكات له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی كه ئه‌نجامیانداوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌نساڕوڵا 33 ئۆپه‌راسیۆنیان دژی كه‌شتییه فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كه و كه‌شتییه ده‌ریاییه‌كانی هاوڕێی ئه‌نجامداوه، به به‌كارهێنانی 122 موشه‌كی بالیستی و كروز و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ش بونه‌ته هۆی نزیكبونه‌وه له ئیفلیجبونی ڕۆڵی كه‌شتی هه‌ڵگره‌كه له ده‌ریای سوردا، ئه‌مه‌ش دوژمنی ناچاركردوه، وه‌ك خۆی باسیكردوه، كه‌شتییه‌كی دیكه‌ی فڕۆكه هه‌ڵگر بهێنێته ناوچه‌كه".
عه‌بدولمه‌لیك حوسی ده‌شڵێت، "كۆی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی كه ئه‌نساڕوڵا له 15ی ڕه‌مه‌زانه‌وه ئه‌نجامیانداوه گه‌یشتوه‌ته 78 ئۆپه‌راسیۆن به 171 موشه‌كی جۆری جیاواز و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان جێبه‌جێكراون، ئه‌مه‌ش گوزارشته له ڕاده‌ی پاڵپشتی و كاریگه‌ریی ئه‌دای سه‌ربازی".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، خستنه‌خواره‌وه‌ی 19 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی MQ-9ی ئه‌مریكی نوێنه‌رایه‌تی "ده‌ستكه‌وتێكی به‌رچاو" ده‌كات كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كاریگه‌ریی هێزه چه‌كداره‌كانییه‌تی، كه به‌رده‌وامن له ئامانجكردن و به‌شداریكردنی كه‌شتییه فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كه.
سه‌باره‌ت به بۆردومانه‌كانی یه‌مه‌نیش، ئه‌مینداری ئه‌نساڕوڵا رایگه‌یاندوه، "ئه‌مریكا له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردودا زیاتر له 900 جار یه‌مه‌نی بۆردومان كردوه، به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یه‌مه‌نیش ، ئه‌مریكا نزیكه‌ی ڕۆژانه پارێزگاكانی یه‌مه‌ن كه له‌ژێر كۆنترۆڵی گروپی ئه‌نساڕوڵادایه، بۆردومان ده‌كات و زیاتر له 100 كه‌سی تا ئێستا كوشتوه".
|