کاریگەریی کەمی یۆد لەسەر غودەی دەرەقی چییە؟
2025-04-12
163 جار خوێنراوەتەوە
غودەی دەرەقی ڕژێنێکی شێوە پەپوولەییە، دەکەوێتە بەشی پێشەوەی مل، هۆڕمۆنەکانی (T3) و (T4) بەرهەم دەهێنێت، ڕۆڵی گرینگیان هەیە لە ڕێکخستنی زیندە چالاکییەکانی جەستەی مرۆڤ.
د.عیماد سەدرەدین پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لە نووسینێكدا ئاماژە بە کاریگەری کەمی یۆد لەسەر غودەی دەرەقی دەكات:-
کاریگەری کەمی یۆد لەسەر غودەی دەرەقی چییە؟
غودەی دەرەقی ڕژێنێکی شێوە پەپوولەییە، دەکەوێتە بەشی پێشەوەی مل، هۆڕمۆنەکانی (T3) و (T4) بەرهەم دەهێنێت، ڕۆڵی گرینگیان هەیە لە ڕێکخستنی زیندەچالاکییەکانی جەستەی مرۆڤ.
ڕۆژانە مرۆڤ پێویستی بە (0.1 بۆ 0.5 ملیگرام) یۆد هەیە بۆ بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی ثایرۆکسین کە سەرچاوەی یۆدەکە خۆراک و ئاوە.
لە ناوچەکانی چیای هیمالایە و دەریاچەی نیل، هەروەها لە وڵاتی خۆشمان بە شێوەیەکی گشتی دانیشتووانەکەی کێشەی کەمی بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنەکانی ڕژێنی پەریزادەیان هەیە بە هۆکاری کەمی یۆد لە ئاو و خۆراکیان، بەمەش غودەی دەرەقییان توانای بەرهەمهێنانی ئەو هۆڕمۆنانە لە دەست دەدات و دەبێتە هۆی تووشبوونیان بە غوددەی دەرەقی تەمبەڵ.
ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە یۆد بریتین لە: ( ماسی، شیر، هێلکە، خوێ، هتد…). کە لە گەدە و ڕیخۆڵە باریکە یۆدەکە هەڵدەمژرێت بۆ ناو خوێن، وە لە ڕێگەی خوێنەوەش دەگات بە ڕژێنی پەریزادە.
چارەسەری کەمی یۆد بە وەرگرتنی تەواوکاری خۆراکی دەبێت، هەروەها لە ئێستادا بۆ ڕێگریکردن لەم کێشەیە یۆد تێکەڵ دەکرێت بەو سەرچاوە ئاوانەی بۆ خواردنەوە دەشێن.
|