کاریگەرییەکانی بەڕۆژووبوون لەسەر ڕیخۆڵەکان چییە؟
18 کاتژمێر پێش ئێستا
318 جار خوێنراوەتەوە
یەکێک لە دیارترین کاریگەرییەکانی ڕۆژوو بوون لەسەر ڕیخۆڵەکان و سیستمی هەرس کردن، بریتییە لە چالاکی (migratory motor complex) کە لە زنجیرە چالاکییەکی گەدە و ڕیخۆڵەکان ڕوو دەدات.
د. بەرهەم محەمەد، پسپۆڕی نەشتەرگەری هەرس و جگەر و پەنكریاس و قۆڵۆن لە نووسینێكدا ئاماژە بە کاریگەریتەکانی بەڕۆژووبوون لەسەر ڕیخۆڵەکان و سیستمی هەرس کردن دەكات.
دەقی نووسینەكەی :-
یەکێک لە دیارترین کاریگەیریەکانی ڕۆژوو بوون لەسەر ڕیخۆڵەکان و سیستمی هەرس کردن، بریتییە لە چالاکی (migratory motor complex) کە لە زنجیرە چالاکییەکی گەدە و ڕیخۆڵەکان ڕوو دەدات.
کە بریتییە لە زنجیرە چالاکییەکی گەدە و ڕیخۆڵەکان ڕوو دەدات کاتێک کەسێک بۆ چەند کاتژمێرێک هیچ ناخوات، و زۆربەی پاشماوەی زیانبەخش و خۆراکی هەرس نەکراو بە ئاراستەی دەرەوەی جەستە پاڵ دەنرێت.
بە مەبەستی ڕزگاربوون لەو مادە زیانبەخشانە، هەروەها ئەوەش زانراوە ئەم چالاکییە ڕێگرە لە گەشەسەندنی بەکتریا زیانبەخــشەکانی ناوپۆشی ڕیخـــۆڵەکان و هەوکردنی ڕیخۆڵەکان، هەروەها یارمەتــی نۆژەنبوونەوەی خـــانەکانی ناوپۆشی ڕیخۆڵەکان دەدات.
تێبینی، : migratory motor complex تەنها لە کاتی هیچ نەخواردن ڕوو دەدات.
|