دووکەڵی جگەرە زیان کاریگەری لەسەر مناڵخستنەوە چی دەبێت؟
54 خولەک پێش ئێستا
19 جار خوێنراوەتەوە
توێژینەوەیەکی زانکۆی نۆتینگهام و شێفیڵد ئاشکرای کردووە، دووکەڵی جگەرە زیانی دەبێت بۆسەر تەندروستیی زاوزێی خانمان و پیاوان دەبێت و دەشێت توانای وەچەخستنەوەیان کەم بکاتەوە.
توێژینەوەکە لە گۆڤاری Frontiers بڵاو کراوەتەوە و دەریخستووە، بەرکەوتن بە دووکەڵی جگەرە گۆڕانکاری لە کارکردنی هێلکەدان و بەرهەمهێنانی سپێرمدا دروستدەکات.
بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)، نەزۆکی کێشەیەکی جیهانییە و نزیکەی 1 لە 6 کەسی پێگەیشتوو لە قۆناخێکدا تووشی دەبن.
کاریگەریی دووکەڵی جگەرە لەسەر خانمان
دووکەڵی جگەرە گۆڕانکاری لە چالاکیی جینەکانی هێلکەداندا دروستدەکات، ئەو جینانەی بەرپرسن لە دابەشبوونی خانە، چالاکییان کەم دەکات و ئەوانەی پەیوەستن بە بەرهەمهێنانی پرۆتینەوە، چالاکییان زیاد دەکات. ئەمەش هاوشێوەی ئەو گۆڕانکارییانەیە کە لە کاتی پیربوونی هێلکەداندا روودەدەن.
کاریگەریی دووکەڵی جگەرە لەسەر پیاوان
لە نێرینەکاندا، بەرکەوتنی زۆر بە دووکەڵی جگەرە، بووەتە هۆی گۆڕانکاریی پێکهاتەیی لە گونەکاندا و فراوانبوونی بۆڕییەکانی بەرهەمهێنانی سپێرم، گۆڕانکاری لە چالاکیی ئەو جینانەدا بەدیکراوی کە کۆنترۆڵی بەرهەمهێنانی سپێرم دەکەن.
ئاسان فەرهاد
|