رۆیشتنی رۆژانە بە پێ کاریگەری لەسەر مێشک چی دەبێت؟
46 خولەک پێش ئێستا
29 جار خوێنراوەتەوە
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریخستووە، رۆیشتنی رۆژانە و پاراستنی پەستانی خوێن لە ئاستێکی نزمدا، کاریگەریی ئەرێنییان لەسەر توانای مێشک هەیە، بەتایبەت لە رووی سەرنج و بڕیاردانەوە.
توێژینەوەکە لە کۆلێژی پزیشکیی بەیلۆر ئەمریکا، کە لە گۆڤاری Scientific Reports بڵاوکراوەتەوە، شیکاریی بۆ داتای هەزاران کەسی پێگەیشتووی ئەمریکی کردووە، توێژەران ژمارەی هەنگاوەکانی رۆژانەی بەشداربووانیان لە رێگەی ئامێری 'فیتبیت'ەوە تۆمارکردووە و لەگەڵ پەستانی خوێن، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی مێشکیان بەراورد کردووە.
دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی رۆژانە هەنگاوی زیاتر دەنێن، ئەنجامی باشتر لە تاقیکردنەوەکانی سەرنج و کۆنترۆڵی هزریدا بەدەستدەهێنن، هەروەها نزمیی پەستانی خوێن، پەیوەندیی بە توانای باشتربوونی لە هەڵسەنگاندنی بڕیارەکاندا هەبووە.
توێژەرانی کۆلێژی پزیشکیی بەیلۆر جەخت لەوە دەکەنەوە، پەیوەندیی نێوان رۆیشتن و توانای مێشک زۆر بەهێزە و تەنانەت دوای لەبەرچاوگرتنی کاریگەریی پەستانی خوێنیش کاریگەری هەیە.
|