بەردی لەوزەتێن چییە و چی لەبارەیەوە دەزانی؟
51 خولەک پێش ئێستا
15 جار خوێنراوەتەوە
بەردی لەوزەتێن (یان بەردی ئاڵووەکان کە بە انگلیسی پێی دەوترێت Tonsil Stones یان Tonsilloliths) بریتییە لە پێکهاتەیەکی ڕەق یان نەرمۆکەی بچووک کە لەسەر یان لە ناو چاڵ و قووڵاییەکانی لەوزەتێنەکاندا دروست دەبێت.
بەرد لەوزەتێن چۆن دروست دەبێت؟
لەوزەتێنەکان چەند چاڵ و درزێکی سروشتیان تێدایە. کاتێک پاشماوەی وردە خۆراک، خانە مردووەکان، بەکتریا و لیک لەو چاڵانەدا کۆدەبنەوە و بۆ ماوەیەک دەمێننەوە، تێکەڵ دەبن و ڕەق دەبن، بەمەش بەردی لەوزەتێن پێکدێن. ئەم پاشماوەیە زۆر جار ڕەنگێکی سپی یان زەردباوی هەیە.
نیشانەکانی بوونی بەردی لەوزەتێن:
بۆنی ناخۆشی دەم: ئەمە یەکێکە لە دیارترین نیشانەکان بەهۆی کۆبوونەوەی بەکتریا و ماددەکانەوە.
پەیدابوونی خاڵی سپی یان زەرد: دەکرێت لەسەر لەوزەتێنەکان بە چاو بینرێن.
ئازار یان هەستکردن بە بوونی شتێک لە قوڕگدا: کاتێک قوت دەدەیت هەستی پێ دەکرێت.
هەوکردنی درێژخایەنی لەوزەتێن یان هەستکردن بە قورسایی لە قوڕگدا.
چارەسەر و خۆپاراستن لە بەردی لەوزەتێن:
* شوشتنی بەردەوامی دەم و ددان و بەکارهێنانی دەمپاککەرەوە (Mouthwash).
* غەرغەرەکردن بە ئاو و خوێی شلە بۆ خاوێنکردنەوەی قوڕگ.
* لە حاڵەتە قورس یان دووبارەبووەوەکاندا، پزیشکی پسپۆڕ ڕەنگە چارەسەری پێویست بگرێتەبەر یان لە ههندێک باردا پێویست بکات لەوزەتێنەکان بهێنرێنە دەرەوە.
|