لاهوور شێخ جەنگی بە پێنج ساڵ و سێ مانگ زیندانی سزا درا

1     کاتژمێر پێش ئێستا  53 جار خوێنراوەتەوە

دانیشتنی دادگاییکردنی گیراوانی لالەزار دوای راوێژی دەستەی دادوەری بۆ بڕیاری کۆتایی بەڕێوەچوو، لاهوور شێخ جەنگی بە 5 ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردن سزادرا. هاوکات بڕیاری ئازادکردنی دوو گیراوی لالەزاریش دەرچووە.

 
دانا تەقیەدین وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی رایگەیاند بە بڕیاری دادوەر، لاهوور شێخ جەنگی بە پێنج ساڵ و شەش مانگ زیندانی سزا دراوە و پۆڵاد شێخ جەنگی بە سێ ساڵ و شەش مانگ، هەروەها ڕێبوار حامید حاجی غالی بە سزای زیندانیی سێ ساڵ سزا دراوە.

هەروەها دوو لە گیراوان بڕیاری ئازادکردنیان دەرچووەو، ڕێبوار قودرەت، دوو ساڵ و شەش مانگ، پێشەوا حەسەن و ڕێنوار زریان بە سێ ساڵ و شەش مانگ بەندکردن سزادران و ئاراس حەمە عەلى و سەربەست مینا حەمە بە ساڵێک و شەش مانگ سزادران.

بەشێک لە قسەکانی دانا تەقیەدین، وتەبێژی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی:

بەبڕیارەکانی دادگای سلێمانی ڕازینین 

ڕۆژی یەکشمە لە دادگای تەمیز تانە لەبڕیارەکەی دادگای سلێمانی دەدەین

دانپێدانەکان لە ژێر ئەشکەنجە وەرگیراون

دادگای تێهەڵچوونەوە هەر بڕیارێک بدات پێی ڕازین

 

 

ئەمڕۆ لە دادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی، پرۆسەی هەشتەمین دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی و 11 لە گیراوانی لالەزار بەڕێوەچوو، دادوەر بەپێی ماددەی 56 تایبەت بە ڕیککەوتن بۆ تاوان سزاکانی خوێندەوە. 




   ئەمانەش بخوێنەرەوە