لیکی دەم لەکاتی خەودا چ مەترسییەکی هەیە؟

1     کاتژمێر پێش ئێستا  7 جار خوێنراوەتەوە

تەڕبوونی سەرین بە ئاوی دەم (لیک) لەکاتی خەودا تەنیا هێمای خەوێکی قووڵ نییە، بەڵکو دەکرێت ئاماژە بێت بۆ کێشەیەکی شاراوەی سیستمی هەناسەدان.

کەمتەرخەمی لە بەرامبەر بڕێکی کەم لە ئاوی دەم کە لەکاتی خەودا سەرینەکەت تەڕ دەکات شتێکی باوە، بەڵام کاتێک ئەم دیاردەیە دەبێتە رەفتارێکی شەوانە و بەردەوام، پزیشکێکی ئەمریکی بە جیدییەوە باسی دەکات و دەڵێت، نابێت پشتگوێ بخرێت.

د. لەندۆن دوویکا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی قوڕگ، لووت و گوێ لە کۆلێژی پزیشکیی فاینبەری لە زانکۆی نۆرتوێستەرن چاودێریی کلینیکیی بۆ سەتان نەخۆش کردووە کە کێشەی بێزارکەری لیک و پچڕانی کاتیی هەناسەدانیان لەکاتی خەودا هەبووە، پزیشکەکە و هاوکارانی تاقیکردنەوەیان لەسەر تێکچوونی سیستمی بەرهەمهێنانی لیک لەکاتی خەوی قووڵدا کردووە.

دیارترین هۆکارەکان ئەمانە بوون:

- گیرانی لووت و هەناسەدان بە دەم.
- پچڕانی هەناسە لەکاتی خەودا.
- خەوتن لەسەر لا یان سک، چونکە ئاوی دەم دەردەدات.
- هەندێک دەرمانی هێورکەرەوە یان دژەخەمۆکی رێژەی بەرهەمهێنانی لیک زیاد دەکەن.

لەبارەی چارەسەرییەکانیشەوە پێشنیاز دەکرێت:

- هەوڵ بدە لەسەر پشت بخەویت تاوەکو هێزی کێشکردن رێگە نەدات ئاوی دەم بێتە دەرەوە.
-  پێش خەوتن بەکارهێنانی قەترە یان سپرایی رێڕەویی لووت بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بە لووت هەناسە بدەیت نەک دەم.
-  زۆرخواردنەوەی ئاو و رێگری لە وشکبوونەوەی جەستە. 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە