دڵەڕاوكێ دەبێتە هۆی زیاد بوونی چەوری ورگ؟

1     کاتژمێر پێش ئێستا  12 جار خوێنراوەتەوە

شارەزایان ئەوە ئاشکرا دەکەن، زیادبوونی چەوری بەشی خوارەوەی ورگ پەیوەندی بە دڵەڕاوكێ و دوودڵییەوە هەیە.

کاتێک هەست دەکەیت چەوری بەشی خوارەوەی ورگت زیادیکردووە، وا بیردەکەیتەوە کە پەیوەندی بە خواردنی زۆرەوە هەیە و کەمی دەکەیتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا پەیوەندی بە دڵەڕاوكێ و دوودڵیی و فشاری دەروونییەوە هەیە.

ئەگەر دڵەڕاوكێكە بۆ ماوەیەکی کورت بێت، ئەوا جەستە لە ماوەیەکی کەمدا دەگەرێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی، بەڵام بەردەوام بوونی فشاری دەروونی، دەبێتە هۆی هەلاوسانی هۆرمۆنەکان، زیادبوونی لێدانی دڵ و پەستانی خوێن و تەنانەت شەکری خوێنیش، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ئارەزووی خواردن و قەڵەوی و کەڵەکەبوونی چەوری لە ناوچەی سکدا بە تایبەتی بەشی خوارەوەی.

هەندێک هەنگاو هەیە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی فشاری دەروونی وەک، وەرزشی بەردەوام، ڕۆیشتن، ئەنجامدانی یۆگا، گوێگرتن لە میوزیكی ئارامکەرەوە و ڕاهێنانی هەناسەدان.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە