جگەرە و ڤەیپ دەبێتە هۆی سپیبوونی قژ
1 کاتژمێر پێش ئێستا
25 جار خوێنراوەتەوە
لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە، چەند ڕێگایەک هەیە ئەگەر ئەنجامیان بدەیت ڕێگری دەکات لە سپیبوونی پێشوەختەی قژ.
سپیبوونی قژ ڕوودەدات کاتێک تەمەنی مرۆڤ زیاد دەکات، بەڵام هەندێک کار هەن دەبنە هۆی سپیبوونی پێشوەختەی قژ بۆیە پسپۆران هۆشداری دەدەن لێ دووربکەوینەوە.
بە پێی توێژینەوەیەکی نوێ دەرکەوتووە، بۆ دوورکەوتنەوە لە زوو سپیبوونی قژ دەبێت ئەم کارانە ئەنجامبدەیت.
1-دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە و ڤەیپ، چونکە وادەکات بەر لەوەی ببی بە 30 ساڵ قژت سپی بێت.
2- خەفەت دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن ئەمەش وادەکات تاڵەکانی قژ سپی ببن.
3-قاوە و چا کەم بخۆرەوە، خواردنەوەی لەڕادەبەدەری چا، قاوە و کحول یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی گۆڕانی ڕەنگی قژ.
4-بۆیە لە قژت مەدە، دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی هەر کەرەستەیەکی کیمیایی کە کاریگەریی لەسەر پێست و قژ دروست دەکات.
|