سامانە سرووشتییەکان: ئامادەین ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغداد بکەین

56   خولەک پێش ئێستا  18 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی کوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ ڕادەستکردنی بڕی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بە حکومەتی عێراق.

ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە ڕادەستکردنی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بە حکومەتی عێراق، قسەی بۆ میدیا ناوخۆییەکان کرد و رایگەیاند هەرێم ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ ڕادەستکردنی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بە حکومەتی بەغداد.

جەختی لەوەشکردەوە ئامادەین لە بەرامبەر دابینکردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم، 50 هەزار بەرمیلی تەرخانکراو بۆ بەکارهێنانی رۆژانە رادەستی بەغدا بکەین

وتیشی ئامانجی ئێمە ئەوەیە بەنزین بە دادپەروەری لە هەموو عێراق دابەش بکرێت و پێشنیازیشمان کردووە بڕی نەوتی خاو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆی هەرێم زیاد بکرێت

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە