چۆن بەشێوەیەكی تەندروست ڤیتامین دی لە خۆر وەربگرین؟

1     کاتژمێر پێش ئێستا  26 جار خوێنراوەتەوە

بەشێكی زۆر لە هاووڵاتیان كێشەی ڤیتامین دیان هەیە، خۆر سەر چاوەیەكی سەرەكی ئەو ڤیتامینەیە و دەتوانین بەشێوەیەكی تەندروست لە خۆر وەریبگرین.

ڤیتامین دی یەكێك لە ڤیتامینە هەرە پێویست و گرنگەكانە بۆ مرۆڤ، بەڵام ڕێگەی تایبەتی هەیە و دەبێت لە كات و شوێنی تایبەت لە خۆر وەریبگرین، ئەگەر بەشێوەی تەندروست نەبێت زیانی گەورە بە مرۆڤ دەگەیێنێت.

بەپێی بەدواداچوونێكی ماڵپەڕی هێڵس لاینی ئەمریكی، دەتوانین بەم شێوازە ڤیتامین دی لە خۆر وەربگرین:

یەكەم: لە نیوەڕۆیاندا كە خۆر تووندترین تیشكی هەیە، پێوستە كاتێكی كەم بچیتە بەر خۆر، توێژینەوەكان دەریدەخەن نیوەڕۆیان باشترین كاتە بۆ وەرگرتنی ڤیتامین دی.

دووەم: پێویستە هەفتەی سێ جار لە نیوەڕۆیاندا بچیتە بەرخۆر و تەنها 13 خولەك بمێنیتەوە، بەڵام لە وڵاتانی ئەسكەندەنافی دەبێت زیاتر لە 30 خولەك بمێنیتەوە.

سێیەم: نابێت لە ئێواراندا  خۆر لە جەستە بدات، چونكە هۆكارێكی سەرەكی دروستبوونی شێرپەنجەی پێستە لە جۆرە مەترسیدارەكەی.

وەرگرتنی بڕی پێویست لە ڤیتامین  دی لە پووكانەوەی ئێسك، شێرچەنجە، خەمۆكی و لاوازی ماسوولكە دوورت دەخاتەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە