تەندروستیی ڕیخۆڵەکان و خەمۆکی مرۆڤ پەیوەندییان پێکەوە چییە ؟
1 کاتژمێر پێش ئێستا
16 جار خوێنراوەتەوە
پسپۆڕانی بواری تەندروستی پەیوەندیی نێوان نەخۆشی ڕیخۆڵە و خەمۆکی دەخەنەڕوو، هەڵبژاردنی دروستی خۆراکەکان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ڕزگاربوون لە خەمۆکی.
مایکرۆ بایۆمی ڕیخۆڵە بەرپرسە لە دەردانی ٪90ی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین، ئەم هۆرمۆنە بەرپرسە لە گواستنەوەی هەستەکان بۆ مێشک، کەمیی ئەم هۆرمۆنە دەبێتە هۆی خەمۆکی، کاتێک کێشەیەک لە تەندروستیی ڕیخۆڵەدا ڕوودەدات دەردانی ئەم هۆرمۆنە دەوەستێت.
دکتۆر یلێنا لیڤانسۆڤا، پسپۆڕی خۆراکی ڕووسی ڕایگەیاند:" هەڵبژاردنی دروستی خۆراکەکان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ڕزگاربوون لە خەمۆکی چونکە باری دەروونی کەسەکان پەیوەندی بە تەندروستی ڕیخۆڵەوە هەیە".
لە توێژینەوەیەکدا، توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە هەر 100 گرام سەوزە و میوە کە کەسێک دەیخوات، 5٪ مەترسی تووشبوون بە خەمۆکی کەم دەکاتەوە، پێشنیاز دەکرێت ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە 400 گرام سەوزە و میوە بخۆیت.
|