چۆن خۆمان بپارێزین تووشی شەکرە نەبین؟

2025-08-08  562 جار خوێنراوەتەوە

ئەو کەسانەی پێشینەی خێزانی شەکرەیان هەیە، یان قەڵەون، یان پارێزی ناکەن لە هیچ خواردنێک یان ژیانێکی بێ جووڵەیان هەیە مەترسی تووشبونیان بە شەکرە هەیە.

بۆ ڕێگەگرتن لە تووشبون بە شەکرە پێویستە ئەم ٥ خاڵە لەپێش چاو بگرین:

١-وەرزشکردنی بەردەوام، بەلایەنی کەمیەوە هەفتەی سێ جار هەرجارەی سەعاتێک وەررزش بکرێت، وەرزشکردنێکی مامناوەند بۆ سەخت، بە شێوازێک بێت هیلاک بیت و لێدانی دڵت خێرا بێت و ئارەقە بکەیتەوە، بەردەوامبە لەسەر وەرزشکردن، ئەگەر شەکرەیەکی سەرەتایی هەبێت بەم شێوازە کۆنتڕۆڵ دەبێت.

۲-خۆراکی تەندروست، دوورکەوتنەوە لە خواردنی شیرینی زۆر و فاست فوود و ساردی و خواردنی لە قوتونراو، هەروەها گرنگیدان بە سەوزە و میوە و چەرەزات، هەروەها وازهێنان لە جگەرەکێشان و خواردنەوەی مەی.

۳-دوورکەوتنەوە لە سترێس و دڵەڕاوکێ و خەفەت خواردنی زۆر چونکە دوورنیە ئەمانە شەکرە بەرزکەنەوە.

٤-پشکنینی چەوریەکانی خوێن و شەکرەی خوێن و فشاری خوێن ٦ مانگ-ساڵی جارێک، هەروەها پارێزی کردن و وەرگرتنی چارەسەر لەکاتی پێویستدا چونکە چەوری سەر جگەر ئەبێتە هۆی شەکرە

٥-دوورکەتنەوە لە بەکارهێنانی دەرمان و دەرزی بەبێ ڕاوێژی  پزیشک چونکە هەندێ عیلاج و دەرزی شەکرە بەرز ئەکەنەوە.

بەهیوای لەشساغی و سەلامەتی بۆ گشت لایەک 

د.داهات حەوێزی 
پزشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە و غودە


   ئەمانەش بخوێنەرەوە