بۆچی بە خواردنەوەی پەرداخێک ئاو تووڕەیی کەم دەبێتەوە؟
9 کاتژمێر پێش ئێستا
50 جار خوێنراوەتەوە
پسپۆڕێک دەڵێ، گریان پڕۆسەیەکی بەتاڵبوونەوەیە بۆ تووڕەیی و ژنان بەراورد بە پیاوان زیاتر دەگریێن.
یاسا ئیسماعیل، چارەسەرکاری دەروونی دەڵێت: تووڕەیی پەرچەکردارێکە و دەربڕینی لەلایەن تاکەکانەوە جیاوازە، لە کاتی تووڕەییشدا بەشی پێشەوەی مێشک کار ناکات و راستەوخۆ پەرچەکردار بەبێ بیرکردنەوە ئەنجامدەدات.
یاسا ئیسماعیل ئەوە روون دەکاتەوە کە دەگوترێت ''لەکاتی تووڕەبووندا پەرداخێک ئاوی سارد بخورێتەوە'' و دەڵێت: ئەو خواردنەوەیە بۆ ئەوەیە کە کاتێک بدرێت بە مێشک تاوەکو سیستمی دەماریی مێشک هەست بەوە بکات جەستە سەلامەتە و هەڵنەچێت.
تەها حوسێن، دەروونناس و راوێژکاری دەروونی دەڵێت: پێویستمان بە تووڕەبوون و ترس هەیە و سوودیان زۆرە، چونکە هەمیشە وا لە مرۆڤ دەکات هەوڵ بدات، بەڵام پێویستە باسی چۆنیەتیی بەڕێوەبردنیان بکرێت.
|