چارەنووسی مووچە نەدراوەکانی ئەمساڵ چی لێ دێت؟
1 کاتژمێر پێش ئێستا
21 جار خوێنراوەتەوە
هەموو رێکارەکانی تایبەت بە مووچەی مانگی دەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە تەواوکراون و 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ئەو مانگەش ئامادەیە، بەڵام بۆ ناردنی، چاوەڕێی بڕیاری خەرجکردنی مووچە دەکرێت لە لایەن بەغدا."
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە ٧ڕۆژی راگەیاند وەزارەتی دارایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 12 ش ئامادە دەکات و بە ئەگەری زۆرەوە ئەم هەفتەیە تەواو دەبێت و بۆ بەغدای دەنێرن، وتیشی: "وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10 تەواو بووە."
رۆژی رابردووش، لیستی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا بەڵام بەپێی زانیارییەکان "هێشتا دەست بە وردبینیی لیستەکە نەکراوە."
لەبارەی چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12یش تاوەکو ئێستا دیارنییە و وەزارەتی دارایی دەڵێت: "ئێمە رێکارەکان جێبەجێ دەکەین و ئەگەر پشووش دەستپێبکات، بەغدا دەتوانێت پارەکەمان بۆ بنێرێت.
هاوکات فازل نەبی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، عێراق زوڵمێکی گەورەی لێکردین و دوو مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی خواردووە.
جەختی لەوەشکردەوە ئەمساڵ یەک مووچەی دیکە دەدرێ و بەپێی ئەو رێککەوتنەی کراوە، ساڵی داهاتوو کێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر دەبێت و گرفتەکان نامێنن
|