یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ کۆدەبنەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
22 جار خوێنراوەتەوە
کۆبوونەوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، بڕیارە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببنەوە و دەست بە گفتوگۆکانی تایبەت بە پێکهێنانی کابینەی دەیەم بکەنەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، لە کۆبوونەوەکانى ڕابردوودا هەردوو لایەن پێکەوە رەشنووسێکی دیدگای هاوبەشیان بۆ شێوازی حکومڕانی داڕشتووە و رێککەوتنی لەسەر کراوە کە ئەم رەشنووسە دەبێتە بەشێک لە کارنامە و بەرنامەی کاری کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی داهاتوو لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت.
بەپێی زانیارییەکانی ٧ڕۆژ دوای گەڕانەوەی قوباد تاڵەبانی لە ىەغدا گفتوگۆکانی یەکێتی و پارتی دەست پێدەکەنەوەو قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتی شاندی یەکێتیی نیشتمانی دەکات.
|