درەنگ خەوتن چ کاریگەرییەک لەسەر جەستە دروست دەکات؟
6 کاتژمێر پێش ئێستا
27 جار خوێنراوەتەوە
ئێستا خەڵکانێکی زۆر بە دەم هەواڵەکان و تیڤی و سۆشیاڵ میدیاکانەوە دادەنیشن و ئاگاداری ڕووداوەکانن، پسپۆڕێکی فیسیۆلۆژی رایدەگەیێنێت، درەنگخەوتن لێکەوتی مەترسیداری دەبێت و هۆکارێکی تێکچوونی هۆرمۆنەکان و دەروونە.
د. دلێر گەڵاڵی، پسپۆڕی فیسیۆلۆژیی جەستە رایگەیاندووە، ئەوانەی کەمتر دەخەون زیاتر ئارەزووی خۆراکە خێرا و ناتەندروستەکان دەکەن، ئەمەش چەوری و بڕێکی زۆر لە شەکر وەردەگرن و دەشێت قەڵەو ببن.
لەبارەی قەرەبووکردنەوەی خەوی شەوان بە خەوتن لە رۆژدا د. دلێر گەڵاڵی دەڵێت: ''خەوی رۆژ قەرەبووی خەوی شەو ناکاتەوە، چونکە هۆرمۆنی میلاتۆنین کە هی خەوە لە شەواندا دەردەدرێت و ئەگەر کەسێک بە رۆژ بخەوێت، ئەوا بە پێچەوانەوە هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ دەردەدرێت کە هۆرمۆنی دڵەڕاوکێ و نائاسوودەییە''.
لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی کۆلۆرادۆ بۆڵدەر لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، نەخەوتن مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاد دەکات.
مەترسییەکانی درەنگخەوتنیش دەکرێت کورتخانەیەن و درێژخایەن ببێتە هۆی؛
- قەڵەوی
- لاوازیی بەرگریی جەستە
- کەمیی سەرنج
- نەخۆشیی دەروونی
- مەترسیی زیادبوونی نەخۆشییە درێژخایەنەکان
|