سێ خۆراك دەبنە هۆی ئارەقكردنەوەی زۆر

6   کاتژمێر پێش ئێستا  155 جار خوێنراوەتەوە

سێ خۆراك دەبنە هۆی ئارەقكردنەوەی زۆر كە بریتین لە، خۆراکە سوێر کراوەکان وەکو ترشیات و گۆشتی ناو قتو، چونکە ئەبنە هۆی زیادبوونی خۆێی ناو جەستە و جەستەش هەوڵ دەدا دەری بکاتە دەرەوە لە ڕێگەی ئارەقکردنەوە یان قاوە بە هۆی ماددەی کافایین تێیدا.

تاقیگەی پزیشکی خزمەت لەبارەی سێ خۆراك كە دەبنە هۆی ئارەقكردنەوەی زۆر چەند زانیارییەکی بڵاوكردەوە، دەقەكەی بەمجۆرەیە:-

لە سێ خۆراک دوور بکەونەوە، کە ئارەقکردنەوە زۆر زیاتر ئەکەن و بریتین لە:-

یەكەم- خۆراکە سوێر کراوەکان وەک ترشیات و گۆشتی ناو قتو، چونکە دەبنە هۆی زیادبوونی خۆێی ناو جەستە و جەستەش هەوڵ دەدا دەری بکاتە دەرەوە لە ڕێگەی ئارەقکردنەوە.

دووەم- خۆراکە تیژەکان، چونکە ڕێژەی بیبەر و  بەهاراتی زۆر تێدایە و دەبێتە هۆی ئارەقکردنەوە بۆ ئەوەی لەش خۆی ساردبکاتەوە.

سێیەم- قاوە بە هۆی ماددەی کافایین تێیدا.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە