بۆچی نابێت سەهۆڵ بخەیتەسەر شوێن سووتاوی؟

4   کاتژمێر پێش ئێستا  41 جار خوێنراوەتەوە

زۆرکات کە جەستەمان تووشی سووتاوی دەبێت پەنا بۆ ئاوی سارد و سەهۆڵ دەبین و پێمان وایە بیرۆکەیەکی باشە، بەڵام لە راستیدا پزیشکیکی جەستەیی ئاشکرایکردووە ئەوە مەترسی هەوکردن دروست دەکات لەسەر شوێنی سووتاوی و نابێت بکرێت.

بەپێی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی"کلیڤلاند کلینک"، ئالان کاپین پزیشکی جەستەیی ئاماژەشی بەوەداوە، سەهۆڵ یان ئاوی زۆر سارد لەسەر شوێنی سووتاوی وروژمی خوێن بۆ ناوچەکە کەمدەکاتەوە، لە ئەنجامدا زیانی پێدەگەیەنێت.

وتیشی،" زیانی سەهۆڵ لەوە خراپترە کە بیری لێ دەکەیتەوە، چونکە خۆی ناوچەکە بەهۆی سووتانەوە زیانی پێگەیشتووە، رەنگە کە سەهۆڵەکەی دەخەیتەسەر پێستەکە هەست بە ساردییەکەی نەکات و ببێتەهۆی خاوکردنەوەی وروژمی خوین و پاشان هەوکردن.

چەند رێگەیەک کە دەکرێت چارسەری سووتاوی پلە یەکی پێبکرێت:

-بەکارهێنانی ئاوێکی فێنک(نەک سارد).

-شیدارکردن بە کرێمێکی تایبەت بە سووتاوی.

- بە پارچە قوماشیک بیبەستە بۆئەوەی بەرشت نەکەوێت.

- بە بەکارهێنانی سابوونی شل ناوچەکە جوان پاکبکەرەوە و ئەگەر کرا ئەنتی بایۆتیکی لێبدە بۆ ئەوەی تووشی هەوکردن نەبێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە