چەند زانیارییەكی گرنگ لەبارەی شێرپەنجەی گوێ
2025-05-28
471 جار خوێنراوەتەوە
پسپۆڕێکی نەخۆشییەكانی گوێ و بیستن دەڵێت، شێرپەنجەی گوێ جۆرێکی دەگمەنی شێرپەنجەیە، کە ڕەنگە تووشی بەشە جیاوازەکانی گوێ ببێت، لەوانە گوێی دەرەوە و ناوەڕاست و ناوەوە. ئەم جۆرە شێرپەنجەیە نائاساییە، نیشانەکانیش بەپێی ئەو ناوچەیەی تووشی بووە دەگۆڕێت.
د. پێشڕەو بورهان پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی گوێ و بیستن لە نووسینێكدا ئاماژە بە شیڕپەنجەی گوێ دەكات و دەقی نووسینەكەی بەمجۆرەیە:-
شێرپەنجەی گوێ جۆرێکی دەگمەنی شێرپەنجەیە، کە ڕەنگە تووشی بەشە جیاوازەکانی گوێ ببێت، لەوانە گوێی دەرەوە و ناوەڕاست و ناوەوە. ئەم جۆرە شێرپەنجەیە نائاساییە، نیشانەکانیش بەپێی ئەو ناوچەیەی تووشی بووە دەگۆڕێت.
جۆرەکانی شێرپەنجەی گوێ ئەمانەن:-
یەكەم-شێرپەنجەی گوێی دەرەکی، شێرپەنجەی پێست دەگرێتەوە، کە کاریگەری لەسەر گوێی دەرەوە هەیە، وەکو شێرپەنجەی خانە بنەڕەتییەکان و شێرپەنجەی.
دووەم- شێرپەنجەی گوێی ناوەڕاست و ناوەوەی گوێ، ئەم جۆرە کەمترە، و ئەو گرێیانە دەگرێتەوە کە لە شانەکانی ناو گوێی ناوەڕاست یان ناوەوەی گوێدا سەرهەڵدەدەن.
نیشانەکانی شێرپەنجەی گوێ چین؟
گوێی دەرەوە:
دەرکەوتنی گرێ یان برینی گوێ کە چاک نابێتەوە
دەردانی خوێناوی یان چڵکدار لە گوێچکە
ئازاری گوێ
▫گوێی ناوەڕاست:
لەدەستدانی بیستن
زەنگی گوێ
سەرگێژخواردن
دەردراوی بەردەوام لە گوێچکە
هۆکار و مەترسی:
هەرچەندە هۆکاری وردی شێرپەنجەی گوێ نەزانراوە، بەڵام هەندێک هۆکار هەن کە ئەگەری تووشبوون بەو شێرپەنجەیە زیاد دەکەن، لەوانە:
زۆر بەرکەوتنی تیشکی خۆر: ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست لەسەر گوێی دەرەوەی زیاد دەکات
هۆکارە بۆماوەییەکان: لەوانەیە ڕۆڵیان هەبێت لە زیادکردنی ئەگەری تووشبوون
بەرکەوتن بە تیشک یان ماددە کیمیاییە زیانبەخشەکان
چارەسەر:
چارەسەرکردن بەندە بە جۆر و قەبارە و شوێنی شێرپەنجەکەوە و لەوانەیە بریتی بێت لە:
نەشتەرگەری: بۆ لابردنی وەرەمەکە و شانەکانی دەوروبەری
چارەسەری تیشکی: بۆ نەهێشتنی مانەوەی خانە شێرپەنجەییەکان یان لەو حاڵەتانەی کە نەشتەرگەری ناتوانرێت ئەنجام بدرێت
چارەسەری کیمیایی: لە هەندێک حاڵەتی پێشکەوتوو یان کاتێک شێرپەنجە بڵاوبووەتەوە بەکاردێت.
|