ئەوانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە بە ئاوی سارد خۆتان مەشۆن

2025-05-28  441 جار خوێنراوەتەوە

کۆمەڵەی پسپۆڕانی دڵ لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ئەو کەسانەی نەخۆشیی دڵ و لوولەکانی خوێنیان هەیە بەتایبەت بەرزەپەستانی خوێن، باشترە بە ئاوی سارد و زۆر سارد خۆیان نەشۆن، هۆکارەکەش روون دەکاتەوە.
 
لەگەڵ گەرمبوونی پلەکانی گەرما و گۆڕینی وەرز بەرەو هاوین، خەڵک زیاتر مەیلیان بۆ خۆشووشتن بە ئاوی سارد دەڕوات، بەڵام کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا هۆشداری دەدات، ئاوی سارد لوولەکانی خوێن تەسک دەکاتەوە و مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەکات.
 
پسپۆڕێکی کۆمەڵە دەڵێت: هەرچەندە خۆشووشتن بە ئاوی سارد سوودێکی زۆری هەیە و بەرگریی جەستە بەرز دەکاتەوە، بەڵام ئەوانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە باشترە ئاوی شلەتێن یاخود کەمسارد بۆ خۆشووشتن بەکاربهێنن.
 
د. جۆناسان فلایەر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ لە ئەمریکا خۆشووشتن بە ئاوی گەرم بە باشتر دەزانێت و دەڵێت: پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە و ئاسوودەیی زیاتریش بە دەروون دەبەخشێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە