سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: دژی راگرتنی مووچە دەوەستینەوە

19   کاتژمێر پێش ئێستا  35 جار خوێنراوەتەوە

فراكسیۆنە كوردستانییەكان پەرلەمانی عیراق دژی نوسراوەكەی تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق وەستانەوە و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش دەڵێت: "نوسراوەكەی وەزیری دارایی عیراق لەڕوی ئیداریی و دارایی و یاسایی و دەستوورییەوە پێشێلكردنی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە".

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق، رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران، بەتێكڕا نوسراوەكەی وەزیری دارایی عیراق-مان سەبارەت بە راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەتكردەوە".

وتیشی"وەك فراكسیۆنە كوردستانییەكان داوا لە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عیراق و دادگای باڵای فیدراڵی دەكەین ئەو هەڵەیە راستبكرێتەوە، چونكە پێمانوایە نوسراوەكە سەرپێچی یاسایە و بە بڕیارێكی سیاسیی دەزانین، هاوكات وەزیری دارایی ئەو دەسەڵاتەی نییە كە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رابگرێت.

راشیگەیاند: "فراكسیۆنە كوردستانییەكان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە هێشتا زووە خەمڵاندن بۆ ئەو بڕە پارەیە بكرێت كە پشكی هەرێمە لە بودجەدا، تا بڕیار بدرێت كە كۆتایی بە پشكەكە هاتووە، چونكە بەگشتی لە مانگی 10 دا وەزارەتی دارایی دەتوانێت ئەم خەمڵاندنە بكات".

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند: "تەیف سامی وەزیری دارایی دەیتوانی سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم لە دادگای فیدراڵی تۆمار بكات، نەك مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە بارمتە بگرێت".

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە