پارتی هۆشداری ده‌داته‌ به‌غدا: هەڵوێستی جددیمان دەبێت

19   کاتژمێر پێش ئێستا  63 جار خوێنراوەتەوە

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ڕایگه‌یاند، حکومەتی فیدڕاڵی بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان و دوا پێشلکاریشی نوسراوەکەی دوێنێی وەزارەتی داراییە کە دژی دەستور و بنەماکانی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتە، بە سیاسیکردنی قوتی خەڵکە، ده‌شڵێت، "ئەگەر تا پێش جەژنی پیرۆزی قوربان ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکرێت هەڵوێستی جددیمان دەبێت و ڕایدەگەیەنین".

دەقی ڕاگەیاندرای مەکتەبی سیاسیی پارتی:

ڕای گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە حکومەتی فیدراڵی بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و دوا پێشلکاریشی نووسراوەکەی دوێنێی وەزارەتی داراییە کە دژی دەستوور و بنەماکانی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتە و، بە سیاسی کردنی قوتی خەڵکە.

ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان لە ٢/ ٦/ ٢٠٢٥ دەخەینە بەرباس و بڕیاروەرگرتن و ئەگەر تا پێش جەژنی پیرۆزی قوربان ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکرێت هەڵوێستی جدیمان دەبێت و ڕایدەگەیەنین.

مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە