فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان: راگرتنی ناردنی موچه توشی شۆكی كردین
20 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نن، راگرتنی ناردنی موچه توشی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه توشی شۆكی كردین و داواش له سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیره كورده‌كان ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستی رون و ئاشكرایان هه‌بێت.
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویانكرده‌وه، "بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بۆ ڕاگرتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له مانگی (ئایار/5)ه‌وه، توشی شۆكی كردین، به‌تایبه‌ت كه جه‌ژنی قوربان نزیك ده‌بێته‌وه، هاوڵاتیان موچه‌یان پێ نه‌دراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌م بڕیاره هیچ بنه‌مایه‌كی مرۆڤایه‌تی تێدا نییه، بۆ برسیكردنی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌مه بڕیارێكی سیاسییه و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره، ئه‌و ده‌ستوره‌ی كه زامنی ماف و كه‌رامه‌تی هاوڵاتی ده‌كات به‌پێی مادده‌ی 37/ یه‌كه‌م - أ ئه‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی ئێستا به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌وی ده‌كات بێ گوێدان به مادده‌ی 14ی ده‌ستوره كه باس له یه‌كسانی ده‌كات له‌نێوان هه‌مو هاوڵاتیه‌كی عێراقی كه له هه‌ر شوێنێكی عێراق نیشته‌جێبێت، بۆیه ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵی ده‌كه‌ین، به‌په‌له موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند بكات و ئه‌م بابه‌ته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تێكه‌ڵی سیاسه‌ت نه‌كرێت، موچه مافێكی ده‌ستوری و مرۆڤایه‌تییه، ده‌ستور ئه‌و مافه‌ی داوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ت و گرفتی سیاسییه‌وه نییه".
فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان ده‌شڵێن، "هه‌ر دواكه‌وتنێك یاخود ڕاگرتنی به‌شه بودجه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، سزای به‌كۆمه‌ڵه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به فه‌رمانبه‌ره‌وه نیه، بۆیه ئێمه وه‌ك فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی خێرای سه‌رۆ كوه‌زیرانین، له هه‌مانكاتدا فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان داوا له سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیره كورده‌كان ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستێكی رون و ئاشكرایان هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته".
ئه‌وه‌شیانخستۆته‌ڕو، "ناردنی موچه چاكه‌یه‌ك نییه به‌ڵكو شایسته‌یه‌كی ده‌ستورییه و به یاسا ده‌سته‌به‌ر كراوه، دواخستن یاخود راگرتنی موچه، سزایه‌كی به‌كۆمه‌ڵه دژی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان".
|