چەند زانیارییەك لەبارەی قەبزی و ڕێگاكانی چارەسەركردنی
9 کاتژمێر پێش ئێستا
40 جار خوێنراوەتەوە
قەبزی بریتییە لە گۆڕانكاری لەشێوازی پیسایی كردنی بەشێوەیەك لەڕووی تەکنیکییەوە بە كەسێك دەوترێت قەبز كە لە هەفتەیەك کەمتر لە سێ جوڵەی ڕیخۆڵەی هەبێت بۆیە كەسی قەبز دەبێت ڕێژەیەكی باش لە شلەمەنی بخوات و بخواتەوە و دەبێت ئەو خۆراكانە بخۆن كە ڕیشاڵیان زۆرە.
د. دیار محەمەد پسپۆڕی بواری خۆراك لە نوسینێكدا ئاماژە بە نەخۆشی قەبزی و ڕێگاكانی چارەسەركردنی دەكات.
دەقی نوسینەكەی :-
قەبزی بریتییە لە گۆڕانكاری لەشێوازی پیسایی كردنی بەشێوەیەك لەڕووی تەکنیکییەوە بە كەسێك دەوترێت قەبز كە لە هەفتەیەك کەمتر لە سێ جوڵەی ڕیخۆڵەی هەبێت، بەڵام چەند جار پیسایی دەکرێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر زۆر جیاوازە و كەسی قەبز پیساییەكەی زۆر ڕەق دەبێت یاخود زۆر بە ناڕەحەتی پیسایی دەكات.
بۆیە كەسی قەبز دەبێت ڕێژەیەكی باش لە شلەمەنی بخوات و بخواتەوە و دەبێت ئەو خۆراكانە بخۆن كە ڕیشاڵیان زۆرە .
ئەو خواردن و خواردنەوانەی بۆ چارەسەری قەبزی گرنگن ئەمانەن:-
١- ئاو
٢- كیوی
٣- مۆزی پێگەشتوو، مۆزی پێنەگەشتوو قەبزی زیاد دەكات
٤- گوێز
٥- بڕۆكلی
٦- هەنجیر
٧- تۆوەكان بەتایبەت تۆی كەتان
٨- هەرمێ
تێبینی- كەسی قەبز دەبێت سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات بۆ دەستنیشانكردنی هۆكارەكەی و باشترین چارەسەری سروشتی دوركەوتنەوەیە لە خەفەت و قەلەقی و بەپێ ڕۆشتنی ڕۆژانەیە بەشێوەیەك كەمتر نەبێت لە ٣٠ خولەك .
لەم خۆراكانە خۆپارێزی بكەن لە توشبوون بە قەبزی:-
١- شیرەمەنیەكان ئەوەی زۆر چەورن
٢- گۆشتی سور تەواو كەم بكرێتەوە
٣- سورەوەكراو
٤- ئاردی سفر
٥- پسكیت و كێك و نەستەلە
٦- لەقوتونراوەكان
٧- خۆراكە بەستوەكان
٨- ئایس كریم
٩- چا و قاوە كەم بكرێتەوە
|