چەند زانیارییەك لەبارەی وەستانی هەناسە لە خەودا

17   کاتژمێر پێش ئێستا  226 جار خوێنراوەتەوە

پزیشكێکی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی و نەشتەرگەری قورگ و لووت دەڵێت، وەستانی هەناسە لە کاتی خەودا کێشەیەکی مەترسیدارە، کە تێایدا هەناسە بۆ چەند جارێکی یەک لە دوای یەکدا دەوەستێت و دەستپێدەکاتەوە، دەشڵیت، ئەگەر كەسێك بە بەرزی بپرخێنێت و دوای خەوێكی زۆر هەستی بە ماندوێیتی كرد ئەوا پێدەچێت هۆكارەكەی وەستانی هەناسە بێت لەكاتی خەودا.

د. دیلان عارف پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی و نەشتەرگەری قورگ و لووت گوێ لە نووسینێكدا ئاماژە بە وەستانی هەناسە لە خەودا دەكات .

دەقی نوسینەكەی بەمجۆرەیە:-

‎وەستانی هەناسە لە کاتی خەودا کێشەیەکی مەترسیدارە، کە تێایدا هەناسە بۆ چەند جارێکی یەک لە دوای یەکدا دەوەستێت و دەستپێدەکاتەوە.

‎ ئەگەر كەسێك بە بەرزی بپرخێنێت و دوای خەوێكی زۆر هەستی بە ماندوێیتی كرد ئەوا پێدەچێت هۆكارەكەی وەستانی هەناسە بێت لەكاتی خەودا.

‎جۆرەکانی هەناسە وەستان لە کاتی خەودا ئەمانەن:-

‎یەكەم- هەناسە وەستان بەهۆی گیرانی ڕێڕەوی هەناسەوە، كە ‎بەرباوترین جۆرە و هۆکارەکەی شلی و خاوی ماسولکەکانی قورگ و ڕێرەوی هەناسەیە.

‎دووەم- هەناسە وەستانی ناوەندی پەیوەندی بە مێشکەوە هەیە، كاتێك ڕوودەدات کاتێک مێشک سیگناڵی تەواو نانێرێت بۆ کونتڕۆڵی هەناسەدان.

‎سێیەم- کۆنیشانەی هەناسە وەستانی ئاڵۆز، ئەمەیان تێکەڵەی هەردوو جۆرەکەی سەرەوەيە.

‎‎نیشانەکانی ئەمانەن:-

‎پرخەیەکی بەرز

‎وەستانی هەناسەدان، کە یەکێکیتر دەیبینێت و هەستی پێدەکات

‎هەڵپەدان بۆ هەناسە لە کاتی خەودا

‎بەخەبەرهاتن بە دەمێکی وشکەوە

‎سەرئێشە لە بەیانیاندا

‎بەزەحمەتی خەولێکەتن

‎خەواڵووبوون لە ڕۆژدا

‎کەمبوونەوی هۆشیاری (تەرکیز) لە ڕۆژدا

مەرج نییە هەموو هەناسە وەستانێک پرخەی لەگەڵدا بێت

‎هۆکارەکان ئەمانەن:-

‎وەستانی هەناسەدان بەهۆی گیرانەوە:

‎خاوبوونەوی ماسولکەکانی پشتی زمان و مەڵاشوو و زمانە بچکۆلە

‎گەورەبوونی ئاڵووەکان

‎وەستانی هەناسەدانی ناوەندی:

‎ڕوودەدات بەهۆی نەتوانینی مێشکەوە بۆ ناردنی سیگناڵی پێویست بۆ ڕێکخستنی کاری هەناسەدان

‎هۆکارە یاریدەدەرەکان چین؟

‎قەڵەوی

‎کورتی مل

‎گەورەبوونی ئاڵووەکان بە تایبەت لە منداڵدا

‎ڕەگەزی نێر دوو بۆ سێ هێندە لە ئافرەت زیاترە

‎ڕەگەزی مێینە لە دوای نەمانی سووڕی مانگانەدا

‎بەساڵا چوون واتا پیری

‎بوونی کەسێکی تر لە خێزاندا واتا بوونی مێژووی خێزانی هەناسە وەستان

‎بەکارهێنانی ئەلکهول و ماددە هۆشبەرەکان و هەندێک دەرمان

‎جگەرە کێشان و هاوشێوەکانی سێ هێندە چانسیان زیاترە

‎لووت گیران بە هۆی هەستیاریی یان هەوکردن یان خواری کۆڵەکەی لووت

‎هەندێک نەخۆشی وەک هەڵاوسانی دڵ، بەرزی فشاری خوێن، شەکرەی جۆری دووەم، نەخۆشی پارکینسۆن، هەمە کیسی هێلکەدان، نەخۆشییە هۆرمۆنێکان، جەڵتەی کۆنی مێشک، ڕەبوو

‎وەستانی هەناسەدانی ناوەندی:

‎هۆکارەکان لەم جۆرەدا دەگەڕێتەوە بۆ پیری، رەگەزی نێر، نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی مێشک و بەکارهێنانی هەندێک لە ئازار شکێنەکان

‎ماکەکان:

‎لەش داهێزان ، هیلاکبوون، خەواڵووبووون، بەرزبوونەوی فشاری خوێن و هەندێک نەخۆشی دڵ،

‎شەکرەی جۆری دووەم،

‎پەدابوونی هەندێک گرفت لە دوای نەشتەرگەریە گەورەکان، بەرزبوونەوەی ئەزمایشەکانی جگەر،

‎هەندێک جار دروستبوونی کێشەی خێزانی بە تایبەت بۆ هاوژینەکان

‎دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە:

‎پزیشک هەڵدەستێت بە گوێگرتن لە ناڕەحەتێکانی نەخۆشەکە پاشان فەحس کردنی پاشان کردنی چەندی ئەزمایشتێکی پێویست. وەک بەستنی ئامێرێکی تایبەت بۆ ڕیکۆردکردنی کەڕتەکانی هەناسە وەستان و شێوازەکەی و پێوانەی ڕێژەی ئۆکسجین و کارکردنی دڵ و سی.

‎چارەسەر:

‎چارەسەر ئاڕاستەی هۆکاری گرفتەکە ئەکرێت وەک:

‎ڕێککردنەوەی کۆڵەکەی لووت و چارەسەر کردنی کێشەکانی لووت و قورگ

‎بەکارهێنانی ئامێری CPAP

‎دانانی قاڵبی شەویلگە و ددان

‎پێدانی ئۆکسجین

‎نەشتەرگەری بۆ تووندکردنەوەی مەڵاشوو و ماسوولکەکان

‎نەشتەرگەری لابردنی ڕێگرەکان


   ئەمانەش بخوێنەرەوە