چەند زانیارییەك بۆ بەكارهێنەرانی عەدەسەی چاو

15   کاتژمێر پێش ئێستا  45 جار خوێنراوەتەوە

پسپۆرێکی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو دەڵێت، هاوێنەی چەسپاو یان عەدەسە پێویستە لە جۆرە کواڵیتی باشەکان بەکار بهێنرێت کە گازی بەناویدا دەڕوات ئەگەر ئۆکسجین بە گلێنە نەگات زیانی پێدەگەیەنێت.

د. میران حەسەن پسپۆری نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو لە نووسینێكدا چەند زانیارییەك لەبارەی بەكارهێنانی عەدەسەی چاو دەخاتەڕوو

دەقی نووسینەكەی :-

هاوێنەی چەسپاو یان عەدەسە پێویستە لە جۆرە کواڵیتی باشەکان بەکار بهێنرێت کە گازی بەناویدا دەڕوات ئەگەر ئۆکسجین بە گلێنە نەگات زیانی پێدەگەیەنێت.

دەبێت پاکو خاوێنی هاوێنەکان ڕابگیرێت لە شوێنی تایبەت بشۆردرێن و ڕابگیرێن.

لە کاتی برینداربوونی چاو یاخود سووربوونەوەی چاو دەبێت کەسی بەکارهێنەر بەزوویی سەردانی پزیشکی چاو بکات.

نابێت لە ماوەی دیاریکراوی خۆی زیاتر بەکار بهێنرێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە