پێشەوا هەورامانی: کوردستان پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە

15   کاتژمێر پێش ئێستا  168 جار خوێنراوەتەوە

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە تێپەڕاندنی پەیوەندی سیاسی و سەربازی لەگەڵ ئەمریکا، هەرێمی كوردستان پێی ناوەتە قۆناغێكی نوێوە و ئێستاش بابەتی وزەو وەبەرهێنان لە وزە، مەنەفێستی هەمو پەیوەندییەکان دەکاتەوە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا.

پێشەوا هەورامانی، ئەمشەو لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، هەرێمی کوردستان پێی خستۆتە قۆناغێکی نوێوە، كە مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران سەرکردایەتی ئەو قۆناغە نوێیە دەکات، لە تێپەڕاندنی پەیوەندی سیاسی و سەربازی لەگەڵ ئەمریکا. لەو قۆناغە تازەیەدا وەبەرهێنان، ئابوری و وزە لەسەر مێزی گفتوگۆی سەرۆک وەزیرانە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەمێکە مافی هەرێمی کوردستان لە فایلەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بونی هەیە، ئێستاش بابەتی وزەو وەبەرهێنان لە وزە، مەنەفێستی هەمو پەیوەندییەکان دەکاتەوە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە