چوونە نێو سەوزایی حەزی جگەرەکێشان کەم دەکاتەوە

11   کاتژمێر پێش ئێستا  138 جار خوێنراوەتەوە

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە بەریتانیا ئاشکرای دەکات، ئەو کەسانەی لە ژینگەی سەوزاییدا دەژین، کەمتر جگەرە دەکێشن و حەزی خواردنەوەی مەییان کەم دەبێتەوە.
 
لێکۆڵینەوەکە لە زانکۆی ئێکستەر لە ئینگلاند لەسەر 18 هەزار و 838 کەس کرا و دەرکەوت، ئەوانەی لەنێو گەڕەکەکانیشیان سەوزایی و دار هەیە، کەمتر حەزیان بۆ جگەرەکێشان بووە.
 
ئەنجامەکانیش دەریانخستووە، چەند سەوزایی لە شوێنی نیشتەجێبوون نزیک بێت یاخود ماڵەکان پڕ بن لە گوڵ و دار، ئەوەندەش حەز و ئارەزووی خواردنەوەی مەی و جگەرەکێشان کەم دەبێتەوە.

هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە کەسەکان حەزیان لێبووە زیاتر سوود لە هەوای پاکی سرووشتەکە وەربگرن و چێژی لێ ببینن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە