کورتە بەڵگەفیلمی 'هاواری کچێک' لە ئیتاڵیا پێشبڕکێ دەکات
5 کاتژمێر پێش ئێستا
38 جار خوێنراوەتەوە
کورتە بەڵگەفیلمی "هاواری کچێک" لە دەرهێنانی شەماڵ حوسێن، دەرهێنەری کورد، لە 19ـەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ریڤەر لە ئیتاڵیا بەشدارە و کێبڕکێ بۆ بردنەوەی خەڵات دەکات.
شەماڵ حوسێن، رایگەیاند، "هاواری کچێک" نوێترین کورتە بەڵگەفیلمیەتی و لە 19ـەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ریڤەر لە ئیتاڵیا بەشدارە و کێبڕکێ بۆ بردنەوەی خەڵات دەکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، فیلمەکە چیرۆکێکی راستەقینە بۆ بینەر دەگێڕێتەوە، باس لە هێرشی داعش بۆ سەر شنگال و رفاندنی کچ و ژنانی کوردی ئێزدی دەکات و یەکێک لەو کچە رفێندراوانە لە فیلمەکەدا رووداوەکان دەگێڕێتەوە.
19ـەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ریڤەر لە 4-12ـی حوزەیرانی 2025 لە شاری پادۆڤای ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت.
|