دیداری کاک ئەحمەدی شێخ لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
2025-04-12
134 جار خوێنراوەتەوە
ئەمڕۆ شەممە 12-4-2025 دیداری زانای گەورەی کورد حاجی کاک ئەحمەدی شێخ لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
دیدارەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند دەزگایەکدا لە تەلاری هونەر بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی 7ROJ لە دیدارەکەدا ژمارەیەك توێژەر لە شارەكانی سلێمانی، كەركوك، هەولێر، زاخۆ، رۆژهەڵاتی كوردستانەوە بە چەند توێژینەوەیەك بەشدارییان كردووە، بەگشتی لە توێژنەوەكاندا رەهەندە جیاوازەكانی كاك ئەحمەد شێخ وەك كەسایەتییەكی گەورەی كورد لەبەرچاوگیراوە، بە تایبەت رەهەندی علومی ئیسلامی و تەسەوف لای حاجی كاك ئەحمەدی شێخ.
هەروەک لە دیدارەکەدا دۆكیۆمێنتارییەک لەسەر ژیان و بەخشین و مێژووی حاجی كاك ئەحمەدی شێخ ئامادەكراوە و پێشکەش دەکرێت.
بۆ بەشداریی لە دیدارەکەدا میوان لە دەرەوەی وڵات بەشداری دەکەن کە هەندێکیان لە سعودیە و ئوردنەوە هاتوون.
|