عێراق و تورکیا 11 رێککەوتنیان واژۆ کرد
8 کاتژمێر پێش ئێستا
143 جار خوێنراوەتەوە
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10 یاداشتنامه‌يان له نێوان عێراق و توركیا واژۆكرد كه چه‌ندین بواری ستراتیژی ده‌گرێته‌وه، ئامانجیش له‌و یاداشتنامه‌یه به‌هێزكردنی هاوكارییه دوقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاته.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌و یاداشتانه‌ی واژۆ كراون چه‌ندین بوار ده‌گرنه‌وه كه گرنگترینیان، یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه سه‌باره‌ت به هاوكاری له بواره‌كانی پیشه‌سازی به‌رگری و ئاڵوگۆڕی شاره‌زایی، هه‌روه‌ها یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر ڕێكاره‌كانی كاركردنی ستاندارد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه‌ی هاوڵاتیانی عێراقی له توركیاوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، هه‌ریه‌ك له (ڕه‌شنوسی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن بۆ هاوكاری له بواری دادپه‌روه‌ریدا، یاداشتی لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به هاوكاری له بواری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بازرگانی نایاسایی مادده هۆشبه‌ره‌كان، پرۆتۆكۆڵی هاوكاری سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی لقی زانكۆكانی توركیا له به‌غدا و به‌سره، یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له بواری به‌ڕێوه‌بردنی باری نائاسایی و كاره‌سات) واژۆكران.
هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی سودانی بۆ ئه‌نقه‌ره، (یاداشتی لێكتێگه‌یشتن بۆ هاوكاری له بواری په‌یوه‌ندییه گشتییه دیجیتاڵییه‌كان، یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له بواری چالاكییه‌كانی پێوانه و قه‌باره‌دانان، دو یاداشتی دیكه‌ی لێكتێگه‌یشتنیش له‌بواری هاوكاری ڕاهێنان بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ) واژۆكران.
دەقی رێککەوتننامەی نێوان عێراق و تورکیا
یەکەم: کۆچی نایاسایی: پاڵپشتیکردنی ئەو کۆچبەرە عێراقییانەی بە ویستی خۆیان دەگەڕێنەوە.
دووەم: مەشق و راهێنانی هاوبەش لە نێوان وەزارەتەکانی دەرەوەی هەردوولا.
سێیەم: هاوئاهەنگیی نێوان فەرماندەی جەندرمە و فەرماندەی پاسەوانی سنووری عێراق.
چوارەم: وەزارەتەکانی ناوخۆی هەردوولا لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان هاوئاهەنگیی تەواویان هەبێت.
پێنجەم: هاوئاهەنگیی نێوان وەزارەتی ناوخۆی عێراق و بەڕێوەبردنی کارەسات و رووداوە سرووشتییەکان.
|