بڕیارەکانی ترەمپ کاریگەری لەسەر عێراق دەبێت؟

2025-04-10  189 جار خوێنراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، زیادکردنی باجی گومرگی لەلایەن ئەمریکاوە، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر عێراق و ئابورییەکەی نابێت.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، دەست دەکرێت بە پڕۆژەی گەورە بۆ بەرهەمهێنانی وزە و گواستنەوەی کارەبا و لەبارەی بڕیارەکانی ترەمپەوە بۆ زیادکردنی باجی گومرگی و کاریگەری لەسەر عێراق زانیاری خستەڕوو.

عەوادی ڕایگەیاند، کەرتی تایبەتی عێراق، پێویستە هاوبەشێکی ڕاستەقینە بێت لە پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ ئەمریکا.

وتیشی، چاکسازییەکانی حکومەت، سەرنجی کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکای بۆ خۆی ڕاکێشاوە و ئامانجیشیان گەیشتنە بە خۆبژێویی، لە بواری وزە، کشتوکاڵ و پیشەسازیدا.

وتەبێژی حکومەتی عێراق جەختیشی کردەوە، ئەو باجانەی بەمدواییە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە بەسەر بەشێک لە وڵاتاندا سەپێندراوە، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر عێراق و ئابورییەکەی نابێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە