کچێکی کورد بۆ لوتکەی نێودەوڵەتی ئاشتی لە ئوسترالیا هەڵبژێردرا

2025-03-29  323 جار خوێنراوەتەوە

شکاک کریم احمد، خانمە داکۆکیکارێکی ئاشتی و پەرەپێدانی گەنجانە لە کوردستان ، ئەمساڵ هەڵبژێردراوە بۆ نوێنەرایەتیکردنی عێراق لە لوتکەی ئاشتی جیهانی سیدنی.

لوتکەی ئاشتی جیهانی ساڵانە لەلایەن زنجیرەی ئاشتی جیهانییەوە ڕێکدەخرێت و پێشەوایانی گەنج و گۆڕانکاریخوازان لە سەرانسەری جیهان کۆدەکاتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە گرنگە جیهانییەکان، لەوانەش بنیاتنانی ئاشتی، دیپلۆماسی کولتووری، و پێشەوایی گەنجان

لە چوارچێوەی ئامادەکاری بۆ بەشداریکردن لەم دیدارە جیهانییەدا، گەنجانی هەڵبژێردراو هەڵدەستن بە ڕێکجستنی چالاکی خزمەتی گشتی بە شێوەیەکی خۆبەخشانە، هەربۆیە بە هاوکاری ڕێخراوی ڤایۆلێت بۆ پەرەپێدانی گەنجان و خانمان، شکاک هەستا بە ئامادەکردن و بەڕێوبردنی گفتوگۆیەکی کراوە لە بارەی ڕۆڵی خانمان لە بەدیهێنان و پاراستنی ئاشتی دا. بە بەشداربوونی ١٥ خانمی گەنجی بە توانا. ئامانجی چالاکییەکە بریتی بوو لە هۆشیاری لەسەر ئاشتی و خستنەڕووی نموونەی پەیماننامە ئاشتییەکان کە خانمان تیایدا بەشدار بوون و کاریگەرییان بە بەراورد بە پەیماننامەکانی تر. هەروەها، ڕۆڵی ژنی کورد لە بنیاتنانی ئاشتی و ئاڵەنگارییەکانی. 

شکاک کریم بە ٧ڕۆژی وت، هەڵبژاردنم بۆ ئەم لوتکەیە شەرەفێکی گەورەیە، بەهیوای بەردەوامی و زیادبوونی دەرفەتی لەم جۆرەم بۆ کوڕان و کچانی کورد چونکە ئێمە لە ناوچەیەکی پاش جەنگی پڕناکۆکی و کێشەدا دەژین،پێویستە بنیادنانی ئاشتی لە ئامانجە لەپێشینەکانی هەر هەنگاوێکی مەدەنی و سیاسی مان بێت

بڕیارە لوتکەی ئاشتی جیهانی ئەمساڵ ٢٠٢٥ لە ئوسترالیا و لە شاری سیدنی بەڕێوەبچێت، کە نوێنەران بەشداری لە گفتوگۆی پانێڵ و وۆرک شۆپ و کۆبوونەوەکانی تۆڕگرتنی مەدەنی لەگەڵ داڕێژەرانی سیاسەت و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی دەکەن. ئامانجی ئەم لوتکە جیهانییە پەرەپێدانی هاوکاری و چارەسەری داهێنەرانەیە بۆ ئاستەنگە جیهانییەکان.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە