گۆڕانی کوردسات بۆ گۆڕانی گردەکە: کەمینەیەکی تەوریسچین
2025-03-28
143 جار خوێنراوەتەوە
دوای ئەوەی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق لەسەر داواى باڵى گردەکەى بزووتنەوەى گۆڕان، رۆژ و شوێنى بەستنى کۆنگرەى بزووتنەوەکەی دیاریکرد. باڵی کوردساتی بزووتنەوەکە دەڵێ: "چەند کەسێک، بەیاننامەیەکیان بەناوی جڤاتی نیشتمانییەوە بڵاوکردووەتەوە، کە کەمینەیەکی تەوریسچین."
باڵی گردی زەرگەتەی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، 5ـی نیسان سێیەمین کۆنفرانسی نیشتمانی دەبەستن. باڵی کوردساتیش ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی لە بەستنی کۆنگرە کردەوە و لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "چەند کەسێک، بەیاننامەیەکیان بەناوی جڤاتی نیشتمانییەوە بڵاوکردووەتەوە، کە کەمینەیەکی تەوریسچین، گوایە کۆنفرانس لە گردی زەرگەتە ئەبەستن."
دەقی ڕاگەیەندراوی بزووتنەوەی گۆڕان ( کوردسات ):
چەند کەسێک، بەیاننامەیەکیان بەناوی جڤاتی نیشتمانیەوە بڵاوکردۆتەوە، کە کەمینەیەکی تەوریسچین، گوایە کۆنفرانس لە گردی زەرگەتە ئەبەستن.
هەمو لایەک دڵنیا ئەکەینەوە، بزوتنەوەی گۆڕان بە هەماهەنگی و لەژێر چاودێری ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆنفرانس گرێ ئەدا.
ئەم کۆنفرانسەش لە کات و شوێنێک ئەبێت، کە گونجاو بێت بۆ بەڕێوەبردنی ئەم رێکارە ڕێکخراوەییە.
بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری کراوە.
بزوتنەوەی گۆڕان
|