خۆپیشاندانەکانی تورکیا فراوانتر دەبن و گرژی دروست دەبێت
2025-03-22
228 جار خوێنراوەتەوە
بۆ ڕۆژی چوارەم لەسەریەک لە شارەکانی تورکیا خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوەدەچێت و خۆپیشاندەران لەگەڵ ئەوەی داوای ئازادکردنی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ دەکەن هاوکات داوای دەستلەکارکێشانەوەی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا دەکەن وچەندین دروشم دژی دەڵێنەوە.
هاوکات لەلایەن پۆلیس و هێزە ئەمنیەکانت تورکیاوە چەندین ڕێگای فشار بۆ کۆتایی پێهێنانی خۆپیشاندان لەسەر خۆپیشاندەران بەکاردەهێندرێت.
سەرۆکی پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی هەینی 300 هەزار خۆپیشاندەر لە ئیستانبوڵ کۆبونەتەوە بۆ پشتیوانی لە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئەو شارە کە لە ڕۆژی چوارشەممەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "گەندەڵی" و "تیرۆر" دەستگیرکراوە.
ئۆزگور ئۆزیل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جهههپه) لەبەردەم بینای شارەوانی ئیستانبوڵ، کە خۆپیشاندەرانی تێدا کۆبونەتەوە، ڕایگەیاند، "ئێمە 300 هەزار کەسین، خۆپیشاندەران لە چەند شوێنێک لە گەورەترین شاری تورکیا کۆبونەتەوە، ئەوەش وایکرد خەڵک لە یەک شوێندا بن".
ئەکرهم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ بە توندی تۆمەتەکانی "گەندەڵی" و گتیرۆر"ی ڕەتکردەوە و جەختی لە بێتاوانی تەواوەتی خۆی لەو تۆمەتانە کردەوە و وتی، "بە توندی هەمو تۆمەتەکان ڕەتدەکەمەوە".
19ی ئهم مانگه، دەسەڵاتدارانی تورکیا ئیمامئۆغڵویان بە تۆمەتی گەندەڵی و تیرۆر دەستبەسەر کرد، كه ناوبراو کەسایەتییەکی دیاری ئۆپۆزسیۆن و ڕکابەری ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیایه بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكی توركیا له ساڵی 2028دا.
دەستبەسەرکردنی ئیمام ئۆغڵو لە کاتێکدا بو کە هەڵکشانی دادوەری و مشتومڕێکی بەرفراوانی لە بازنەکانی سیاسی تورکیادا لێکەوتەوە، بەتایبەتی کە ئەو کەسە بە یەکێک لە ڕوخسارە دیارەکانی ئۆپۆزسیۆن و یەکێک لە ڕکابەرە ئەگەرییەکانی ئەردۆگان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیا دادەنرێت، ههندێك له چاودێرانی توركیا وایدهبینین، ههنگاوی دهسهڵاتی ئێستایه بۆ دورخستنهوهی ئیمامئۆغڵو له ڕكابهریكردنی كورسی سهرۆكایهتی.
|