كۆمسیۆن ئاماری نوێی تۆماری دەنگدان رادەگەیەنێت
7 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاماری هەفتەیەكی تۆماری بایۆمەتری دەنگدانی ئاشكراكرد، كەزیاتر له 23 هەزار كەسە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە دوو هەزار كەسیان لەهەرێمی كوردستان بوون.
بە گوێرەی ئەو ئامارە كە كۆمسیۆن بۆ 7ROJ ی ناردووە، لەهەرێمی كوردستان كە هەرسێ پارێزگای هەولێرو سلێمانی و دهۆك دەگرێتەوە، 818 كەس ناویان تۆمار كراوە، كە لەو ژمارەیە 261 كەسیان لەسلێمانی و 220 كەس لەهەولێر و 337 كەس لەدهۆك لەماوەی هەفتەی رابردوودا تۆماركراون".
هەر بەگوێرەی ئامارەكە، لەرەسافەی بەغدا زۆرترین كەس تۆماركراون و تۆماری بایۆمەترییان بۆ كراوە كە چوار هەزار و 685 كەسە.
کۆمسیۆن ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا 15 هەزار و 184 کارتی دەنگدانیشی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشکردووە.
ئەمەش لەكاتێكدایە بەبڕیاری كۆمسیۆن پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كەڕۆژی 20-10-2024 ئەنجامدرا، تۆماركردن و وەرگرتنەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدان راگیرا، دواتر كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رۆژی 3-12-2024 بڕیاریدا تۆماركردن و دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری دەنگدان لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە.
|