دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردران
27 خولەک پێش ئێستا
14 جار خوێنراوەتەوە
ئەمڕۆ، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا و د. ڤالا فەرید بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە 52 دەنگ هەڵبژێردرا و ڕامی نووری بە 52 دەنگ بە جێگری سەرۆک و مونا قەهوەچی بە سکرتێری پەرلەمان هەڵبژێردران.
ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران لەنێو هۆڵی دانیشتنی پەرلەمان ئامادەن، سەمیرە حەسەن، وەک بەتەمەنترین پەرلەمانتاری ئامادەبوو سەرۆکایەتی دانیشتنەکەی کرد و دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردران.
لە دانیشتنی دوو ساڵ لەمەو بەر، 15 پەرلەمانتار خۆیان بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان خۆیان کاندید کرد، ئەمڕۆ گۆڕانکاری بەسەردا هات، بەشێوەیەک کاندیدانی سەرۆکی پەرلەمان بەمشێوەیەی لێهاتووە:
سەرۆکی پەرلەمان: 5 کاندید
1. شاڵاو عەبدوڵڵا ڕەسووڵ: یەکێتی
2. کوردەوان جەمال محەممەد: نەوەی نوێ
3. د. ڤالا فەرید ئیبراهیم: پارتی
4. د.میران محەممەد: یەکێتی
جێگری سەرۆک: 3 کاندید
1. ئومێد عەلی حەمەساڵح: یەکێتی
2. عەدنان حوسێن حەسەن: نەوەی نوێ
3. ڕامی نووری، کۆتای کریستیان
4. ئازاد محەممەد ئەمین-یەکێتی
سکرتێری پەرلەمان: 6 کاندید
1. مونا قەهوەچی: تورکمان
2. شلێر غەفوور ساڵح، یەکێتی
3. شیرین یونس عەبدوڵڵا، یەکێتی
4. سەوسەن کاکەمەم محەممەد، نەوەی نوێ
5. هاڤین سەعید خزر، پارتی
6. نەجدەت نووری محەممەد، پێکهاتەی تورکمان
لەم کاندیدانە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، بەمشێوەیە هەڵبژێردران:
د. ڤالا فەرید، بەسەرۆکی پەرلەمان
ڕامی نووری بە جێگری سەرۆکی پەرلەمان
مونا قەهوەچی بە سکرتێری پەرلەمان
|