راگەیەندراوی پۆلیس لەبارەی 'کۆمەڵکوژییەکە'ـی سەیدسادق
12 کاتژمێر پێش ئێستا
58 جار خوێنراوەتەوە
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، له ڕوداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوی گوندی گرێزەی سەیدسادق كوڕێك، باوك‌و دایكی‌و دو خوشك‌و برایه‌كی كوشتوه، دواتر خۆشی كوشتوه، ده‌شڵێت، ڕوداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، "دوای ئه‌وه‌ی كاتژمێر 11:10 خوله‌كی شه‌وی ڕابردو هێزه‌كانی پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه له‌ڕوداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ماڵێكی گوندی گرێزه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای سه‌یدسادق، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس ده‌ركه‌وت كه به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه به‌ناوی (به‌شیر سالار محه‌مه‌د له‌دایكبوی 1998) به‌چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف ده‌ستڕێژی له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كردوه كه پێكهاتون له‌باوك‌و دایكی‌و دو خوشك‌و برایه‌كی كوشتوه، دواتر خۆشی كوشتوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌وه كه‌شف‌و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه ئه‌نجامدراو سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كان كۆكرانه‌وه‌و ده‌ستبه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا گیرا كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه، هه‌روه‌ها ته‌رمه‌كان بۆ پزیشكی دادوه‌ری گواسترانه‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت، "به‌بڕیاری دادوه‌ر په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وامه بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری ڕوداوه‌كه".
كوژراوه‌كانی ڕوداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردو پێكهاتون له سالار محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم له‌دایكبوی 1970، نیهاد قادر ساڵح له‌دایكبوی 1975، سیما سالار محه‌مه‌د له‌دایكبوی 2005، سه‌هه‌ند سالار محمد له‌دایكبوی 2015، یارا سالار محه‌مه‌د له‌دایكبوی 2018، به‌شیر سالار محه‌مه‌د له‌دایكبوی 1998 (بكوژ).
|