عێراق گرێبەستی گواستنەوەی ئینتەرنێت لەگەڵ سێ وڵات ئیمزا دەکات
1 کاتژمێر پێش ئێستا
194 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ سێ وڵات گرێبەستی فەرمی ئیمزا دەکەین، بۆ گواستنەوەی سەعاتی ئینتەرنێتی ئەو وڵاتانە بۆ ئەوروپا، لە ڕێگەی خاکی عیراقەوە.
مستەفا سەند وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاندووە، لەگەڵ سێ وڵات گرێبەستی فەرمی ئیمزا دەکەین، بۆ گواستنەوەی سەعاتی ئینتەرنێتی ئەو وڵاتانە بۆ ئەوروپا، لە ڕێگەی خاکی عیراقەوە، ئیمزاکردنی گرێبەستەکان لە 9ی تشرینی دووەمی 2026، لە پایتەختی قەتەر، دەوحە، ئەنجام دەدرێت.
بەپێی راگەیەندراوێک کە مستەفا سەنەد بڵاویکردەوە، ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنی گرێبەستەکان لە چوارچێوەی کۆبوونەوە و هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نێودەوڵەتیی پەیوەندییەکان (ITU) بەڕێوەدەچێت و ئەم هەنگاوە ئامانجی بەهێزکردنی پێگەی عێراق وەک ناوەندێکی هەرێمی و خاڵێکی بەستەری نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی داتا هەیە.
هەر لەڕاگەیەندراوەکەدا، سەنەد ئاشکراشی کردووە، عێراق لە چوار مانگی ڕابردوودا، لە ڕووی ژمارەی سەعاتی ئینتەرنێتی گواستراوە لەڕێگەی خاکەکەیەوە، لە پێش وڵاتانی جیهانەوە بووە.
|