بانکی ناوەندی: حەواڵەی پێش بەروارى 7ی 10 بە نرخی پێشووە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
13 جار خوێنراوەتەوە
بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند حەواڵە بازرگانییەکانی پێش بەروارى 7ی 10 بە نرخی پێشووی دۆلار هەژماردەکرێت و بانکەکانیش لە وەرگرتنی پارەی زیادە ئاگادار دەکرێنەوە.
بانکی ناوەندی عیراق، داوای لەو کۆمپانیا و بازرگانانە کرد کە گواستنەوە پارەیان تایبەت بە دابینکردنی هاوردەکردن پێش رێکەوتی 07/10/2026 شایستەی جێبەجێکردن بووە، سەردانی بانکی خۆیان بکەن و هۆشداری دەدات لە وەرگرتنی هەر بڕە پارەیەکی زیادە لەلایەن بانکەکانەوە بە بیانووی جیاوازیی نرخی دراو، چونکە دۆلار بە بەهای پێشوو بۆ مامەڵەكانی پێش 7/10/2026 ی بازرگانان هەژمار كراوە.
لە راگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندی عیراق، داوای لەو کۆمپانیا و بازرگانانە کرد کە گواستنەوە پارەیان تایبەت بە دابینکردنی هاوردەکردن پێش رێکەوتی 07/10/2026 شایستەی جێبەجێکردن بووە، سەردانی بانکی خۆیان بکەن و ئاماژەى بە ئەوەدا: دۆلار بە بەهای پێشوو بۆ مامەڵەكانی پێش 7/10/2026 ـی بازرگانان هەژمار كراوە.
جەختى کردەوە، بەدواداچوون بۆ پرۆسە بانکییەکانی پێش و پاش گۆڕانکارییەکانی نرخی دراو دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە پاراستنی مافی بازرگانان و هەژماری بانکەکانیان و نابێت هیچ جیاوازییەکی نرخی دراو بخرێتە ئەستۆی بازرگانان بۆ ئەو حەواڵانەی بە نرخی پێشوو کڕدراون.
ئەوەش دەخاتەڕوو لە حاڵەتی دواکەوتنی جێبەجێکردنی حەواڵەکان یان داواکردنی بڕە پارەی زیادە، بازرگانان دەتوانن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی سکاڵاکانی سەر بە بانکی ناوەندی عیراقی) یاخود ئیمەیڵێک بۆ ناونیشانی ([email protected]) بنێردرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ بانکی پەیوەندیداردا بەدواداچوونی بۆ بکرێت.
ئاماژەى بە ئەوەشدا بانکی ناوەندی بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکییەکان و کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی کار دەکات بۆ دەرکردنی کارتێكی تایبەت بە بازرگانی دەرەکی بۆ بازرگانە بچووکەکان، بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ دابینکردنی دارایی هاوردەکردنیان، بەپێی ئەو میکانیزم و مەرجانەی کە بانکی ناوەندی دیارییان دەکات.
|