جەلیل کاکەوەیس نووسەر، چیرۆکنووسی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد

1     کاتژمێر پێش ئێستا  23 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە جەلیل کاکەوەیس نووسەر، چیرۆکنووس و وەرگێڕی ناسراوی کورد لە تەمەنی 78 ساڵیدا لە هەولێر کۆچی دوایی کرد. بڕیارە تەرمەکەی ببرێتەوە کەرکووک و لەوێ بەخاک بسپێردرێت.

جەلیل کاکەوەیس لە ساڵی 1948 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە. قۆناغەکانی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکووک تەواوکردووە، پاشان لە ساڵی 1974 کۆلێژی ئاداب بەشی کوردی لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە.

جەلیل کاکەوەیس چەند بەرهەمێکی ناوازەی هەیە لەوانە؛ کتێبی «ڕاوەسێبەر» کە کۆمەڵێک چیرۆکی ناوبراو لەخۆدەگرێت و (پێکھاتووە لە 61 چیرۆک لە 302 لاپەڕەدا) و لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری بە هاوکاریی دەزگای موکریان چاپ کراوە.

خاوەنی چەندین چیرۆک، ڕۆمان و بابەتی ئەدەبی و فیکرییە کە بەشێوەی جیاجیا لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکان بڵاو بوونەتەوە کە بەردەوام جەخت لەسەر پاراستن و داکۆکیکردن لە زمانی کوردی و گرنگیدان بە ئەدەب و ژینگەپارێزی دەکاتەوە.

لە مانگی کانوونی دووەمی 2025، لە ڕێورەسمێکدا لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە خەڵاتی ڕێزلێنان و گوڵى وەفاى پێشکەش کرا بەبۆنەی خزمەتە مێژووییەکانی لە ناوەندی ئەدەبیی کوردیدا.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە