داواکراوێکی مەترسیداریی تیرۆر لە هەولێر دەستگیر کرا

1     کاتژمێر پێش ئێستا  7 جار خوێنراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی عێراق دەستگیرکردنی داواکراوێکی مەترسیداری تیرۆر لە شاری هەولێر ڕادەگەیەنێت، کە لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە.

ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە بۆ چڕکردنەوەی هەماهەنگییە هەواڵگرییەکان و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی لەدەست یاسا هەڵاتوون و لە ناوچە جیاوازەکاندا خۆیان حەشار داوە.

ئاژانسی هەواڵگریی فیدراڵی لە ڕاگەیەنراوێکدا وردەکاریی دەستگیرکردنەکەی خستە ڕوو و ئاماژەی بەوە کرد: "مەفرەزەکانمان بە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی ورد و بەدواداچوونی تەکنیکی، لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانییان شوێنی داواکراوەکە دیاری بکەن و دەستگیری بکەن. 

لەلایەکی دیکەوە سەبارەت بە تۆمەت و ئەو کەلوپەلانەشی لەگەڵ تۆمەتبارەکەدا گیراون، لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە: "تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 4ـی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواکراوە و پێشتر چەندین کردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام داوە؛ لە کاتی دەستبەسەرکردنیشیدا، بڕێک دراوی بیانی، پاسپۆرت و چەندین کارتی بانکیی پێگیراوە و ڕادەستی دادگا دەکرێت."


   ئەمانەش بخوێنەرەوە