حوسییه‌كان كۆنتڕۆڵکردنی بابولمه‌نده‌بیان راگه‌یاند
4 کاتژمێر پێش ئێستا
62 جار خوێنراوەتەوە
چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نساڕوڵا (حوسییه‌كان) به ته‌واوی ده‌ستیان به‌سه‌ر دورگه‌ی ستراتیژیی "میون" له ده‌روازه‌ی گه‌روی بابولمه‌نده‌بدا گرتوه، به‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی و مه‌یدانیی خۆیان به‌سه‌ر یه‌كێك له گرنگترین شاڕێكانی بازرگانی و وزه‌ی جیهاندا سه‌پاندوه.
كۆنترۆڵكردنی دورگه‌ی میون (كه به دورگه‌ی پێریم ناسراوه) دوای زنجیره‌یه‌ك پێكدادانی توند له نێوان حوسییه‌كان و هێزه‌كانی حكومه‌تی یه‌مه‌ن له كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته و پێشڕه‌ویی به‌رچاوی چه‌كدارانی حوسی به‌ره‌و شاری مه‌خا و كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای سور دێت.
دورگه‌ی میون له ڕوی جیۆپۆله‌تیكییه‌وه گرنگییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌م دورگه‌یه گه‌روی بابولمه‌نده‌ب ده‌كاته دو كه‌ناڵه‌وه، كه‌ناڵی ڕۆژهه‌ڵات به ناوی "باب ئه‌سكه‌نده‌ر" و كه‌ناڵی سه‌ره‌كی و قوڵی ڕۆژئاوا كه به "ده‌قه‌ی میون" ناسراوه و سه‌رجه‌م كه‌شتییه بازرگانی و نه‌وتهه‌ڵگره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بن، به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی حوسییه‌كان له چاودێریكردن و ئاراسته‌كردنی هاتوچۆی كه‌شتییه‌كان له ده‌ریای سوره‌وه بۆ كه‌نداوی عه‌ده‌ن و زه‌ریای هیندی ده‌گاته لوتكه.
"كه‌وتنی دورگه‌ی میون به ده‌ستی حوسییه‌كان، كۆنترۆڵی ته‌واوه‌تی ئه‌وان به‌سه‌ر ته‌واوی گه‌روی بابولمه‌نده‌بدا مسۆگه‌ر ده‌كات و مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ئاسایشی كه‌شتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی و تێچوی دڵنیاییی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی بۆ ئاستێكی بێپێشینه به‌رز ده‌كاته‌وه".
گه‌روی بابولمه‌نده‌ب و دورگه‌ی میون شاده‌ماری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و بازرگانی جیهانین له نێوان ئاسیا و ئه‌وروپا و هه‌ر ئاڵۆزییه‌ك له‌م ناوچه‌یه‌دا كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئابوریی جیهان داده‌نێت.
|