سبەینێ یەكەم كاروانی حاجیانی عیراق دەگەڕێنەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
245 جار خوێنراوەتەوە
هێڵی ئاسمانی عیراق رایگەیاند: سبەینێ یەكەم كاروانی حاجیانی عیراق لە سعودیەوە دەگەڕێنەوە، هاوكات بڕیارە رۆژی پێنج شەممەش یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە.
مەناف عەبدولمونعیم، بەڕێوەبەری كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراقی رایگەیاند: تەواوی حاجیانی عیراق كە لە رێگەی گەشتی ئاسمانییەوە دەگەڕێنەوە ژمارەیان 23 هەزار حاجییە و تا 10ی حوزەیران سەرجەمیان دەگەڕێنەوە.
بڕیارە رۆژی پێنج شەممەش، 4ی حوزەیران، یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم بگەڕێنەوەو بە چەند كاروانێكیش تا 10ی مانگ سەرجەمیان دەگەڕێنەوە كە ژمارەیان پێنج هەزار و 120 كەسە.
دەستەی حەجی عیراق بۆ چوارەمین ساڵ لەسەر یەك خەڵاتی باشترین نوێنەرایەتی حەجی بەدەستهێنا لە بەرانبەر پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاریی و پابەندبوون بە رێنماییەكانی حەجەوە.
|